خۆپیشاندەران شەقامێکی سەرەکی هەولێریان داخست

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی پارێزگای هەولێر شەقامی سەرەکی بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیان داخست.

پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس رایگەیاند، لە ئێستادا ژمارەیەکی زیاتری خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەولێر گەیشتوونەتە بەردەم بینای وەزارەتی خوێندنی باڵا و شەقامی سەرەکی بەردەم وەزارەتیان داخستووە.

بەشێک لەو خوێندکارانە ئاماژەیان بەوەکرد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگریان لێکراوە بەشداری خۆپیشاندانەکە بکەن.

جێی باسە، لەساڵی (2014)ەوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە، لەسەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی دەرماڵە بەسەر خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان وەستێنراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا