میلان دیازی گواستەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕیاڵ وردە وردە هەندێك یاریزان دوور دەخاتەوە بە مەبەستی دروست كردنی پێكهاتەیەكی نوێ‌ بۆ كێبڕكێكانی وەرزی تازە.

ڕۆژنامەكانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا بڵاویان كردەوە كە ئیبراهیم دیاز یاریزانی یانەی شاهانە لە لایەن زیدانی ڕاهێنەرەوە ئاگادار كراوەتەوە كە یانەیەك بۆ خۆی بدۆزێتەوە بە خواستن و ڕووی لێ‌ بكات بۆ ئەو مەبەستەش دیاز لەگەڵ بریكارەكەی گفتوگۆی كرد و ئەویش یانەی میلانی ئیتاڵی بۆ دەست نیشان كرد تا بۆ ماوەی وەرزێك بە خواستن پەیوەندی پێوە بكات.

ئێوارەی دوێنێ‌ هەینی ئەو یاریزانە گەییشتە شاری میلان و ئەمڕۆ شەممە ڕوو لە ناوەندی وەرزشی میلانیلۆی تایبەت بە یانەی AC میلان كرد پاش ئەنجامدانی پشكنینی وردی پزیشكی بۆی پەیوەندی بە پیۆلی ڕاهێنەرەوە كرد تا بەشداری مەشق و ڕاهێنانەكانی یانەكەی پێ‌ بكات.

جێی بیرهێنانەوەیە دیاز سەرەتای دەركەوتنی لە یانەی مەلەگەوە بوو دواتر ڕووی لە یانەی مانچستەر سیتی كرد لەوێش چانسی زۆری یاری كردنی نەبوو هەر بۆیە لە ڕێی ڕیاڵ مەدریدەوە گەڕایەوە ئیسپانیا و جارێكی تریش چانس یاوەری نەبوو لەگەڵ یانەی شاهانەش هەر بۆیە بە خواستن ڕووی لە یانەی میلانی ئیتاڵی كرد و وەرزی نوێ‌ لەگەڵی بە درێسی ژمارە 21 وە یاری دەكات.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا