هاتووچۆی هەولێر: ئەم وێنەیە هەولێر نییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر لە روونكردنەوەیەك تایبەت بە وێنەیەك كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بووەتەوە رایگەیاند، ئەم وێنەیە هەولێر نییە بەڵكو كەركووكە.

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، چەند ڕۆژێكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان وێنەی هێمایەكی هاتوچۆ بڵاوكراوەتەوە كە ئاماژە بۆئاڕاستە بەرەو هەولێر دەكات، وەها نیشاندراوە ئەمە شاری هەولێرە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بۆ هەموو لایەكی ڕوون دەكەنەوە كە ئەو شوێنە هەولێر نییە، ئەو هێمایە لە شاری كەركوك دانراوە بە ئاراستەی شاری هەولێر، بۆیە لە هەڵە و شێوازی دانانی هێمایەكە بەرپرسیار نین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا