ڤیڤۆ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلی ڤیڤۆ وای74 ئێس فایف جی بەتایبەتمەندیەکی زۆر بەرهەم دەهێنێت.

مۆبایلی ڤیڤۆ وای74 ئێس فایف جی ئەستوریەکەی 7.79 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.58 ئینج و شەپۆلی 60 هێرتز، چارەسەرکەری دایمێنسیتی810ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە دوو کامێرای سەرەکی لە بەشی پشتەوە بەدیقەی(50+2) مێگاپێکسڵ هەیە، ڕامەکەی دوو جۆرە چوار یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4100 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی شین و ڕەش و نرخی 360 دۆلار بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا