سەرۆكی پەرلەمان: پێویستە متمانە لە حكومەت وەربگیرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی پەرلەمانی كورستان رایگەیاند، نەبوونی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی لە هەرێم بەسە بۆ ئەوەی حكومەتی هەرێم متمانەی لێ وەربگیرێتەوە.

رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە دیداری تایبەتی لەگەڵ كەناڵەكانی راگەیاندن كە بڕیارە ئەمشەو بڵاوبكرێتەوە باس لە چەندین تەوەری گرنگ دەكات و رەخنەی توند ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم دەكات.

ئاماژە بەوەشدەكات، دوو كابینەیە پرۆژە یاسای بودجە نایەتە پەرلەمانەوە ئەوە پێشێلكاریی یاساییە.

دەشڵێت، “تەنها ئەوە بەسە بۆ ئەوەی متمانە لە حكومەت وەربگیرێتەوە كە پرۆژە یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان ناكات”.

لەماوەی رابردودا بەمەبەستی ئامادەكردنی رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و وەزارەتی دارایی چەندین كۆبونەوەیان ئەنجامدا.

پێشتریش مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم چەندجارێك جەختی لەوەكردەوە، دوای حەوت ساڵ، لەمساڵدا هەرێم دەبێتە خاوەنی پرۆژە یاسای بودجەی تایبەت بەخۆی، بەڵام پرۆژە یاساكە نەنێردرایە پەرلەمان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا