پۆڵەتیک پرێس
شۆربای نیسک رێژەیەکی زۆر ڤیتامینەکانی تێدایە سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە و بەرگری لەش بەهێز دەکات، شۆربای نیسک بە ژەمێکی سەرەکی زستان دادەنرێت یارمەتی گەرمبونەوەی جەستە دەدات.
سوودەکانی شۆربای نیسک لە وەرزی زستاندا:
-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینەکانی تێدایە چارەسەری ژانەسەری نیوەیی دەکات.
-دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان، کانزای کالیسۆم، ئاسن و فۆسفۆر بەرگری لەش بەهێز دەکات و ڕێگری لە پەتای وەرزی دەکات.
-یەکێکە لەو ژەمانەی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و پڕۆتینەکان هەستی تێربوون زیاد دەکات، هەروەها وزە بە لەش دەبەخشێت.
-چارەسەری کەمخوێنی دەکات، بۆیە زۆر گرنگە بە منداڵ بدرێت بۆئەوەی لە توشبوون بە کەمخوێنی بەدووربن.
-سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینەکانە یارمەتی بەهێزبوونی ماسولکەکان دەدات.