پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نرخی نەوت گەورەترین دابەزینی بەخۆیەوەبینی لەماوەی ئەم حەوت هەفتەیەی کۆتایی، یەکێک لە هۆکارەکانی ئەو دابەزینەش دەگەڕێتەوە بۆ مەترسییەکانی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی ئەوروپا.
بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایس، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 78 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 75 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، مەترسی ئەوە هەیە جارێکی دیکە بەشێوەیەکی بەرفراوان ڤایرۆسی کۆرۆنا بە وڵاتانی ئەوروپادا بڵاوببێتەوە کە ئەمەش رەنگە ببێتەهۆی کەمبوونەوەی داواکاری لەسەر نەوت.