تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی مایزو

پۆڵەتیک پرێس

مایزۆ بەمنزیکانە مۆبایلە نوێیەکەی مایزو ئێم بلو تێن دەخاتە بەردەست کە تایبەتمەندیەکی زۆری هەیە.

مۆبایلی مایزو ئێم بلو تێن بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی پیسی دەگرێت، کێشەکەی 201 گرامە، ئەستوریەکەی 9.3 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی پیشاندانی 1600/720 پێکسڵ.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن888ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای لە بەشی پشتەوە بەدیقەی(108+8+13) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 20 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی سێ جۆرە 128 یان 256 یان 512 گێگابایتە.

خێرای پاتریەکەی 5000میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بەڕەنگەکانی سەوز، ڕەش و سپی بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا