فەتح: بەڵگەمان هەیە ساختەکاری لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردندا کراوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری جەختی لەوەکردەوە، “بەڵگەیان هەیە کە بوونی ساختەکاری و یاریکردن بە دەنگەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەسەلمێنێت”.

لەوبارەیەوە مەحمود حەیانی، سەرکردەی ناو هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، “ئەو گۆڕانکارییانەی لەدوای بڕیارەکانی دەستەی دادوەری بەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردندا هات، سەلمێنەری ئەوەیە کە ساختەکاری لە دەنگ و ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەدا کراوە”.

وتیشی: هێزە سیاسی و جەماوەرییەکان فشاری زیاتر دەکەن لەپێناو دووبارە ئەنجامدانی ژماردنەوەی دەستیی بۆ دەنگەکان لە سەرجەم وێستگەکانی دەنگدان، تا بەتەواوەتی ساختەکارییەکان ئاشکرا ببن.

هەر لەو چوارچێوەیەدا هادی عامری رایگەیاند، “هاوپەیمانی فەتح بەڵگەی تەواوەتی پێشکەش بە دادگای فیدڕاڵی کردووە بۆ رەتکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن”.

هێشتا سەدان شوێنکەوتوو و جەماوەری هاوپەیمانی فەتح و میلیشیا شیعەکان بەردەوامن لە دەربڕینی ناڕەزایەتی لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی عێراق کە لە رۆژی 10ی مانگی رابردوو ئەنجامدرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا