ژمارەی بریندارانی تەقینەوەكەی پارێزگای ئیلام گەیشتە 200 كەس

پۆَڵەتیك پرێس

میدیاكانی ئێرانی ڕایانگەیاند، بەهۆی تەقینەوەكەی شەوی رابردووی پارێزگای ئیلامیەوە نزیكەی 200 كەس برینداربوون، بەڵام هیچ كەس بەهۆی تەقینەوەكەوە گیانی لەدەستنەداوە.

ئاژانسی هەواڵی ئیسنای ئێرانی ڕایگەیاند، تەقینەوەكە بەهۆی بتڵێكی گازی كلۆرەوە بووە كە لەناو بارهەڵگرێكدا بووە لە گوندێكی سەر بە پارێزگای ئیلام بەوهۆیەشەوە ژمارەیەكی زۆر لەخەڵكی ناوچەكە ژەهراوی بوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، تائێستا كەس بەهۆی تەقینەوەكەوە گیانی لەدەستنەداوە، چونكە غازەكە كوشندە نەبووەە، بەڵام ژەهراوی بووە، بریندارەكانیش لە نەخۆشخانەكان چارەسەریان بۆ دەكرێت.
هاوكات میدیاكانی ئەو وڵاتە باس لەوە دەكەن 40 كەس لەبریندارەكان دۆخی تەندورسییان ناجێگیرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا