تایبەتمەندیە پێشکەوتوەکانی کاتژمێرێکی نوێی دیزۆ

پۆڵەتیک پرێس

دیزۆ بەشێکە لە ڕیەڵ می ڕایگەیاند کاتژمێرە زیرەکە نوێیەکەی سەرکەوتنێکی زۆری بەدەست هێناوە و فرۆشتنێکی زۆری لە بازاڕە جیهانیەکاندا هەیە.

کاتژمێری دیزۆ ۆچ تو دوای ئەوەی لە بازاڕەکانی هیند خرایە بەردەست سەرکەوتنێکی زۆری بەدەست هێنا لە سەرەتای دەرچونیدا تا 40 ڕۆژ نیزکەی 100 هەزار دانەی لێفرۆشرا، بەمەش خێراترین فرۆشتنی لە بازاڕەکانی هیندا هەیە.

صورة

کاتژمێرەکە تایبەتمەندی زۆر و نرخێکی گونجاوی هەیە، بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، دووریەکەی(258/38.8/12.2) ملیمە، کێشەکەی 52 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 1.69 ئینج و دیقەی پیشاندانی 240/480 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 318 مۆمە.

بەسیستمی ئەندرۆید کاردەکات، لەڕێگەیەوە دەتوانرێت تێکڕای لێدانی ترپەی دڵ و چالاکی ڕۆژانە بزانرێت، خێرای پاتریەکەی 260 میلی ئەمپێرە دوای بارگاویکردن بەرگەی 10 ڕۆژ دەگرێت، نرخەکەی لە بازاڕەکانی جیهاندا 40 دۆلارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا