کەمی ڤیتامینێک لە جەستەدا مەترسی جەڵتەی مێشک زیاد دەکات

پۆڵەتیک پرێس

زانایانی زانکۆی جۆنس هۆپکینسی ئەمریکی ڕایانگەیاند: کەمبونەوەی ڕێژەی ڤیتامین دی لە جەستەدا مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاد دەکات.

زانایان دەڵێن ڤیتامین دی زۆر پێویستە بۆ جەستەی مرۆڤ، یارمەتی تەندروستی دڵ، دەمارە خوێنەکان، بەهێزبوونی بەرگری لەش و ئێسکەکان دەدات، ڕۆڵێکی گرنگی لە ڕێکخستنی ڕێژەی کالیسیۆم و فۆسفۆڕ لە جەستەدا هەیە و تەندروستی ئێسک و ددانەکان دەپارێزێت.

فيتامين د، مصادره، وفوائده والجرعة اليومية Vitamin D | الطبي

زانایان ئاماژەیان بەوەکرد کەمی ڤیتامین دی مەترسی بۆ تەواوی جەستە هەیە و زیان تەندروستی زۆری لێدەکەوێتەوە، بۆیە لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی کەمی ڤیتامین دی پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت و ڕاستەوخۆ چارەسەری گونجاو وەربگیرێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانرێت ڤیتامین دی لەڕێگەی خواردنەکانی ماسی، گۆشتی سوور، دانەوێڵەکان و زەردێنەی هێلکەوە دەست بکەوێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا