پۆڵەندا: بەرپەرچی کۆچبەران دەدەینەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری بەرگری پۆڵەندا ماریۆچ بلازچاک وتی، هێزەکانی وڵاتەکەمان بەردەوامن لە بەرپەرچدانەوەی کۆچبەران لە بەزاندنی سنور لە بیلاڕوسەوە بۆ پۆڵەندا.

ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا کۆچبەران تاکتیکی جیاواز بەکار دەهێنن بۆ بەزاندنی سنورەکان و بە گروپی بچوک بچوک دەڕۆن.

وتیشی لایەنی بیلاڕوس کۆچبەرەکان فێری ئەو ڕەفتارانە دەکەن.

بلاچزاک وتی” ئێمە دەبێت ئامادەبین بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان، ئەم کێشەیە چەند مانگێک دەخایەنێت”.

ڕوونیشی کردەوە، دوێنێ گروپێکی گەورە نزیکەی 200  کەس هەوڵی تێپەڕاندنی سنورەکەیان داوە، هەروەها توندو تیژیان ئەنجامداوە، بەرد و گازی فرمێسک ڕێژ و تەقەمەنیان بەکارهێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا