ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەكی گرنگی بۆ بەشداربووانی خستەكار

پۆڵەتیك پرێس

كۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند، وەك یەكەمین كۆمپنایای تۆڕی مۆبایل لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان، تۆڕی پەیوەندییەكانی پەرەپێداوە و لە 4G یەوە گۆڕی بۆ 4G+”فۆڕجی پڵەس”.

بەپێی راگەیەنراوێكی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ ئەوە هاتووە، “ئاسیاسێڵ هەمیشە پێشەنگە لە پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری وتەكنەلۆجیا بە بەشداربووانی”.

دەشڵێت، “بەخۆشحاڵییەوە وەك یەكەم كۆمپانیا لە عێراقدا هەستاین بە پەرەپێدانی تۆڕی ئاسیاسێڵ بۆ ٤G+ كە لەڕێیەوە باشترین ئەزموون و خێراترین ئینتەرنێتان پێشكەش دەكات”.

باس لەوەشكراوە، كۆمپانیاكە پەرەی بە تۆڕەكەیداوە لەفۆرجییەوە بۆ فۆرجی پڵەس وەكو یەكەمین كۆمپانیای تۆڕی مۆبایل لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان.

لە راگەیەنراوەكەی كۆمپانیای ئاسیاسێڵدا راشیگەیاندووە، دابینكردنی ئینتەنێت بەخێرایی فۆرجی پڵەس بەبێ گۆڕانكارییە لە نرخدا و بەهەمان نرخی پاكێچەكانی فۆرجییە بەوەش دەركەوێت كۆمپانیاكە نرخی لەسەر بەشداربووانی زیاد نەكردووە.

ئاسیاسێڵ ئەوەی رونكردوەتەوە، ئەو پەرەپێدانە لەپاش ئەوەهات كە خواستی هاوڵاتیان رۆژ بە رۆژ بۆ ئینتەرنێتی خێرا زیادیكرد و كۆمپانیایی ئاسیاسێڵیش وەك كۆمپانیایەكی پێشەنگ لەو بوارەدا بەئەركی خۆی زانی كەباشترین و خێراترین خزمەتگوزاری لەم بوارەدا بۆ هاو‌ڵاتییان و بەكارهێنەران دابین بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا