چی ماوە بیکەن بەرامبەرم!

پۆڵەتیك: سپۆڕت

ڕزگار تۆفیق ڕئووف ڕاهێنەری ناسراوی كورد و عێراق دامەزرێنەری ڕێكخراوی ژیما بۆ برەو دان بە باسكەی خانمان یەكێكە لەو وەرزشكارە ناوازانەی كە لە شاری سلێمانی چەندان و چەندان ساڵ وەك یاریزان ناوێكی دیار بووە لە ئێستاشدا وێڕای ئەوەی ڕاهێنەرێكی ناوازەیە مامۆستاشە لە سكوڵی وەرزش زانكۆی سلێمانی ئەو ڕاهێنەرە لە شەوی ڕابردۆوە بە جۆرێك لە جۆرەكان تووڕە كراوە ئەویش بە دوو پۆستی توند لە ئەكاونتی تایبەتی خۆیەوە دەردە دڵی خۆی دەكات و هاواری بێزاری بەرز دەكاتەوە بە هیوای ئەوەی كەسێك لایەنێك بەرپرسێك لەم هەرێمە بە دەنگ ئەو ڕاهێنەرەوە بچن.

دەقی نووسراوەكەی ڕاهێنەری باسكە ڕزگار:

چی ماوە بیکەن بەرامبەرم!
بیرمە تەمەنم ۱٦ ساڵ بوو لێهاتوو بووم و گۆڵم دەکرد یەکێک لە یاریزانە بە تەمەنەکان هات و لە بری هاندان و پشتگیری وتی ”تۆ دەبێت ئەمدیو ئەودیو دەستی خوا ماچ بکەیت لە ئامادەیی سلێمانییەوە هێنایتیە یانەی سلێمانی”.


تازە بووبومە ڕاهێنەر لەسەر ڕاسپاردەی خۆتان تیمێکی لاوانم کردە یەکەمی سلێمانی کەچی لە بری پشتگیری مافەکانمانتان خواردو بە پاڵ ئێمەتان کردە دەرەوە.

چوومە یانەیەکی تر و تیمێکی کوڕانم کردە یەکەمی ناوچەی باکووری عێراق و بووینە پلە نایاب و تیمێکی کچانم لە دوایین پلەوە هێنایە یەکەم و پاڵەوانی عێراق و هەڵبژاردەی عێڕاق کەچی سیاسییەک منی بە دکتۆرایەک لە ئەمریکاو ٤٥ کچە یاریزانی وەدرەنا!!! دەریکردین و بە تاپڕی ڕاوەکەیەوە ڕاوی دەکردین.

هاتم ڕێکخراوێکی ناوازەم دامەزراندو بوومە ڕاهێنەری هەموو هەڵبژاردەکانی عێراق و کچەکانم عێراقیان بە ئاستی بەرزیان تەنی…
هەموو دنیا لە تورک و عەرەب و ئامریکی و داروبەرد سەرسامی ئێمەیە…


ئێستا چیتان لە من دەوێت؟!؟
من وازم لە هەموو دنیاو سیاسەت و پارەو پۆست پلەو هەموو شت هێنا…
شاخ نەما پاکی نەکەمەوە لە خۆڵ و خاشاک
هەزاران دارو گوڵمان ناشت
بۆ ئەوەی نەوەکانمان بنیات بنێم کرێکاری و بۆیاخچێتی و کەناسی و سواڵم لە داروبەردکرد…
چیتان لە من دەوێت
نالیتان ڕاونا
مەحویتان شێت کرد
بێکەستان بەردباران کرد
وەرن بەندەش بکوژن….

لە ئەكاونتی تایبەتییەوە وەرگریراوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا