لە ئەنبار ئۆپراسیۆنێك دژی داعش بەڕێوەچوو

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی نەهێشتنی شانەی نوستووی داعش و كۆنتڕۆڵكردنی هەر جموجوڵێكی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ئەنبار، حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنێكی ئەنجامدا.

فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی رۆژهەڵاتی ئەنبار رایگەیاند، ئۆپراسیۆنێكی ئەمنی فراوانیان لە رۆهەڵاتی ئەنبار دەستپێكردووە ئەوەش بەمەبەستی كۆتایهێنان بەهەر جموجوڵێكی سەربازانی داعش و نەهێشتنی شانەی نوستووی ئەو چەكدارانە كە لەو ناوچانە دروستیانكردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، فەرماندەی ئۆپراسیەكانی رۆژهەڵاتی ئەنبار لەلایەن، لیوای دووەم و لیوای حەوتەمی حەشدی شەعبیەوە نوێنەرایەتی دەكرێت و ناو بەناو ئۆپراسیۆنی لەوشێوەیە ئەنجامدەدەن بۆئەوەی ناوچەكە لە داعش پاك بكەنەوە.

هەرچەندە پێشتر چەندینجار حكومەتی عێراق سەركەوتنی بەسەر داعشدا راگەیاندبوو، بەڵام تائێستاش لەچەندین ناوچەی جیاجیای عێراق داعش هێرش دەكاتە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و بنكە سەربازییەكان، ئەوەش بووەتە مایەی ترس و نیگەرانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا