بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاس و دەستخۆشی لە هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی دەکات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی فەرماندەیی هێزەكانی لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی، فەرماندەیی لیوای سێی بەرگری و فریاكەوتن و هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەسەركردەوە و لەنزیكەوە دەستخۆشی لێكردن لەبەرامبەر راپەڕاندنی ئەركەكانیان و رۆڵیان لە پاراستنی ئاسایش و ئارامیدا.

لە دەستپێكدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی كرد و لەلایەن لیوا روكن عومەر ساڵح، فەرماندەی لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی و ژمارەیەك ئەفسەر و پلەدار پێشوازی لێكرا، لە كۆبوونەوەیەكدا وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانینی بۆ هێزەكانیان كە رۆڵی گرنگ دەگێڕن لە بەرقەراركردنی ئاسایش و داواشی لێكردن وەك هەمیشە هاوكار و هەماهەنگ بن بۆ رووبەرووبوونەوەی پێشێلكارانی یاسا.

هەر لە سلێمانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لیوا رەمەزان دێكۆنی، فەرماندەی لیوای سێی بەرگری و فریاكەوتنی بەسەركردەوە و ستایشی پێشمەرگە قارەمانەكانی لیوای سێی بەرگری و فریاكەوتنی كرد كە لە جەنگی رووبەڕووبوونەوەی داعش ئازایانە لە سەنگەرەكاندا دەجەنگان، ئەمڕۆش بەهەمان شێوە لە سنوورەكانی ناوچە كێشە لەسەرەكان هاوشانی براكانی ترتان لە هێزی پێشمەرگە لە ئەركدان و هەرێمەكەتان لە دەستی تیرۆر دەپارێزن.

لەلایەكی ترەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی لە فەرماندەیی بە ئامادەبوونی هیوا ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و موقەدەم سەرخێڵ، سەرپەرشتیاری هێزەكانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سەردانی هێزەكانی ئۆپراسیۆنی كرد، لەنزیكەوە یەكە و بەشەكانی هێزەكانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەسەركردەوە و سوپاس و دەستخۆشی پێگەیاندن لەبەرامبەر شەونخونی، ماندووبوون و رۆڵیان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و ئارامی، پێیڕاگەیاندن جێگای شانازین و چالاكی و خەمخۆریتان بۆ هەرێمەكەتان سەلمێنەر و دەرخەری دڵسۆزیتانە بۆ خاك و گەلەكەتان، روونیشیكردەوە لەماوەی رابردوودا دەستگیركردنی دەیان تیرۆریست و شكستپێهێنانی چەندین پیلان بۆ تێكدانی ئارامی لەلایەن هێزەكانی دەزگای ئاسایش ئەوەمان پێدەڵێت مەترسی تیرۆر ماوە و پێویستە بەئاگاتربن و بە پلانی نوێ و ستراتیژی ئەمنی تۆكمەترەوە خۆتان ئامادەبكەن و شكست بەهەر مەرامێك بهێنن كە ئارامی و ژیانی خەڵك تێكبدات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە میانی سەردان و كۆبوونەوەكاندا تەئكیدیكردەوە لە سەروەری یاسا و جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دەسەڵاتی دادوەری و روونیكردەوە هیچ كەسێك لەسەروو بڕیارەكانی دادگاوە نابێت و بە هەموو هێزمانەوە رووبەڕووی ئەو كەسانە دەبینەوە ژیان لە خەڵك تێكدەدەن و ئارامی دەشێوێنن، بۆیە نابێت چاوپۆشی لە پێشێلكارانی یاسا بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا