هەلێر..دوو کەس لەسەر پارککردنی ئۆتۆمبێل کوژران

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمشەو ڕێکەوتی 18ی تشرینی دووە،  هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە کە شەڕێک لە شەقامی (100 مەتری) نزیک فڕۆکەخانە ڕووی داوە،

ڕوونیشیان کردەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کە دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی (ح. ج. م) و (و. ح. ا) لەسەر پارککردنی ئۆتۆمبێل لە گەراجی چێشتخانەیەک کوژراون.

لە ئێشتاشدا، تیمەکانی پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەکەن  و دوای لێکۆڵینەوەی ورد، زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە بڵاو دەکەنەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا