پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هۆریست سیهۆڤەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا بە وەکالەت ڕایگەیاند، ئەڵمانیا ڕەتی دەکاتەوە ئەو کۆچبەرانی نێوان سنوری بیلاڕوس و پۆڵەندا وەربگرێت، ئاماژە بەوەش دەدات ئەو ڕاپۆرت و هەواڵانەی لەو بارەیەوە بڵاو دەکرێتەوە دوورن لە ڕاستیەوە.
وتیشی، “گفتوگۆم کردووە لەگەڵ لایەنی ئەڵمانیا سەبارەت بەو زانیارییانەو بۆیان ڕوون کردومەتەوە کە دوورن لە ڕاستیەوە”.
لە لایەکی دیکەشەوە ناتالیا ئیزمۆنت سکرتێری ڕۆژنامەوانی بیلاڕوس ئاماژەی بەوەدا، لۆکاشینکۆ لە پەیوەندیەکدا لەگەڵ ئەنجێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا پێشنیاری کردووە کە سنور بکاتەوە بە ڕووی دوو هەزار کۆچبەردا.
ئەنجومەنی وەزیرانی ئەڵمانیاش رایگەیاند، مێرکڵ بۆ یارمەتیدانی کۆچبەران لە ڕووی پێداویستیەوە پەیوەندی لەگەڵ لۆکاشینکۆ کردووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی ئەوروپا، بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ کردنەوەی سنور نەبووە.