ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی دەگەڕێنەوە بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ یەکەم گەشت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانە ئەنجام دەدرێت، کە لەسەر ویستی خۆیان دەگەڕێنەوە بۆ عێراق.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، ئەو کۆچبەرانەی بە ئارەزوومەندانە دەگەڕێنەوە بۆ عێراق لە بیلاڕوسەوە ژمارەیان زیادی کردووە بۆ، 325 کەس، ئەمە لە کاتێکدایە سەرەتا تەنها 170کۆچبەر ناویان تۆمار کردبوو، بەڵام لە ئێستادا ژمارەیان زیاتر بووە.

هاوکات بەشێکی زۆری دیکەی کۆچبەران لە سنورەکانی نێوان بیلاڕوس و پۆڵەندا دەمێننەوەو ئارەزووی ئەوە دەکەن بڕۆنە ناو یەکێتی ئەوروپاوە، ئەمرۆش وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد مامەڵەی مرۆڤانەیان لەگەڵ بکەن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک