وەزیری كارەبا: دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری كارەبای هەرێم رایگەیاند، بەهۆی پرۆسەی چاكسازییەوە بڕی پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان كەمی كردووە، بەڵام ئێستا لەهەوڵدان بۆ چارەسەری كێشەكەو دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی كارەبادا هاتووە، لەبەر وەستانی چەند یەكەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا بەهۆی پرۆسەی چاكسازی و روودانی گرفتی تەكنیكی، بڕی پێدانی كارەبا كەمبووەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە و باشتركردنی ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا و ئاسایی بوونەوەی دۆخی كارەبا سەرپەرشتیی كۆبونەوەیەكی لە وەزارەت كرد.

ئەوەشهاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا باسی ئەوە كراوە كە 140 مێگاوات كارەبا لە وێستگەی خۆرمەلە زیاد بكرێت و تا كۆتایی ئەم هەفتەیەش یەكەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وێستگەی خەبات بەكار دەخرێت.

دەشڵێن، “پرۆسەی چاكسازی لە دوو یەكەی وێستگەكانی كۆمپانیای ماس تەواو دەبن و هاوكات پڕۆژەی جێبەجێكردنی پێوەری زیرەكیش خێراتر دەكرێت”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرمادا پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان كەمیكردووە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک