عێراق داوا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات بە باشی مامەڵە لەگەڵ کۆچبەران بکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، ململانێی سیاسی لە نێوان یەکێتی ئەوروپا و بیلاڕوس، بووتە هۆی ئەوەی ئەو عێراقیانەی لە نێوان سنوری بیلاڕو س وپۆڵەندان ببنە قوربانی.

ئیڤان فائق جابرو وەزیری کۆچ و کۆچبەران لە عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی کرد لە ڤیلا ڤاریۆلا باڵیۆزی یەکەتی ئەوروپاو ئەو شاندەی کە یاوەرەی دەکرد، لە بارەگای وەزارەت، لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا و ئەو شاندەی کە لەگەڵی بوو گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە بارودۆخی کۆچبەران لە سنوری بیلاڕوس.

جابرو جەختی لەوە کردەوە “ململانێی سیاسی لە نێوان یەکێتی ئەوروپا و بیلاڕوس، عێراقیەکانی لەو سنورە کردۆتە قوربانی، وتیشی ئەو مامەڵانەی لەگەڵ دەکرێت دوورن لە هەموو پێوەرێکی مرۆیی و نێودەوڵەتی”.

ئاماژەی بەوەشدا، کە وەزارەتەکەی هەماهەنگی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا کردووە، بۆ ئەوەی ئە دۆسیەیە بە شێوەیەکی مرۆیی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، هەوڵی جدیش دەدەن بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان سەبارەت بەو پرسە.

وتیشی کە گەستەکانیان ڕاستەوخۆ بۆ بیلاروس وەستانووە، لەبەر پاراستنی خێزانە عێراقیەکان بۆ ئەوەی نەبنە قوربانی، ڕەتیشی کردەوە بە زۆر ئەو کەسانە بگەڕێننەوە کە ڕۆیشتوون.

لە لایەکی دیکەشەوە باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا، بەکارهێنانی توندوتیژی لە دژی ئەو عێراقیانەی لە دنوری بیلاڕوسن ڕەت کردەوە، هەروەها جەختی لە هەوڵەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق کردەوە سەبارەت بە ڕێگرتن لە کۆچکردن بە ڕێگەی نایاسایی بۆ ئەوروپا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا