گەڕانەوەی ئارەزومەندانەی كۆچبەران دەستیپێكرد

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی دەزگای لوتكە كە تایبەتە بە دۆسیەی پەنابەران رایگەیاند، لە سبەینێوە یەكەمین كاروانی گەڕانەوەی ئارەزومەندانەی كۆچبەرانی بێلاڕوس بۆ هەولێر و عێراق دەست پێدەكاتەوە.

ئاری جلال سەرۆكی دەزگای لوتكە راگەیاند، وابـڕیـارە سبەی رێكەوتی 18ی نۆڤەمبەر یەكەمین كاروانی كۆچبەرانی وڵاتی بێلاڕوسیا كە ژمارەیان نزیكە 180 كۆچبەرن لەفڕۆكەخانەی مینسكی بیلاڕوسیا بگەڕێندرێنەوە فڕۆكەخانەی نێودەوەڵەتی هەولێر.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەمان رۆژ ئەو كۆچبەرانەی دانیشتوی ناوەڕاست و خواروی عێراقن دەبرێنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بغداد.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، ماوەی چەند مانگێكە ژمارەیەكی زۆر لە كۆچبەرانی هەرێم و عێراق لە سنوری بێلارووس و پۆڵەندان و سنوریان بۆ ناكرێتەوە ئەوەش گرفتی گەورەی دروستكردووەو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكە دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا