سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی سیر

پۆڵەتیک پرێس

سیر یەکێکە لە باشترین خواردنەکان، سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە و بەرگری لەش بەهێز دەکات، چارەسەری چەندین نەخۆشی جیاواز دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا یەکێکە لە باشترین خواردنەکان بۆ پەتای وەرزی زستان.

سیر دژەئۆکسان، میکرۆب و ڤایرۆسەکانە و بەرگری لەش بەهێز دەکات، دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامینەکان چارەسەری کۆکە و سەرمابوون دەکات، لە وەرزی زستاندا یارمەتی گەرمبونەوەی جەستە دەدات، ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارە خوێنەکان دەکات.

أخبار 24 | فيديو يحذر من تناول الثوم لاحتوائه على مواد خطيرة.. والغذاء  والدواء ترد

سیر تایبەتمەندی دژەهەستیاری هەیە و ڕێگری لە هەندێک هەستیاری دەکات وەک ڕەبۆ کە بەشێکی زۆری خەڵک پێوەی دەناڵێنن، هەندێک کەس لە وەرزی زستاندا توشی ئازارێکی زۆری پوک دەبن بەهۆی دابەزینی پلەی گەرماوە سیر چارەسەری ئازارەکانی دەم و پوک و ڕێگری لە کلۆربوونی ددانەکان دەکات، هەروەها دژە هەوکردن و وەرەمەکانە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک