تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی پۆکۆ

پۆڵەتیک پرێس

پۆکۆ بەشێکە لە کۆمپانیای شیاومی تایبەتمەندی مۆبایلە نوێیەکەی پۆکۆ ئێم فۆڕ پڕۆ فایف جی دەخاتەڕوو.

مۆباپی پۆکۆ ئێم فۆڕ پڕۆ فایف جی بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، کێشەکەی 195 گرامە، دووریەکەی(163.6/75.8/8.8) ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 400 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی810 فایف جی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە دوو کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(8+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆر چوار یان شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە.

مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە،خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا