روسیا: نرخی نەوت دەبێتە 120 دۆلار

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێکی دیاری کۆمپانیای وزەی روسیا (ڕوسنەفت) رایگەیاند، نرخی بەرمیلێک نەوت لە ناوەڕاستی ساڵی 2022 بۆ 120 دۆلار بەرزدەبێتەوە.

ئوتابیک کەریمۆڤ، جێگری سەرۆکی بازرگانی و لۆجستیی کۆمپانیای ڕوسنەفت رایگەیاند، “وایدەبینین نرخی نەوت لە کۆتایی نیوەی یەکەمی ساڵی داهاتوو بەرزدەبێتەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوت دەبێتە 120 دۆلار”.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە زیاتر لە 81 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و پێشبینی زیاتر بەرزبوونەوەی نرخەکەشی دەکرێت بە گەیشتن بە ساڵی نوێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا