ئیسرائیل سوریای بۆردومان کرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسی هەواڵی سوریا بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل لەڕێی ناوچەی گۆلانەوە دوو موشەکی ئاراستەی چەند ناوچەیەک کردووە لە باشوری دیمەشقی پایتەختی سوریا.

لەمبارەیەوە تەلەفزیۆنی فەرمی سوریا بڵاویکردەوە، یەکێک لە موشەکەکان خراونەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی بەدوادا نەهاتووە.

بەپێی هەواڵەکەی ئاژانسی هەواڵی سوریا، “کاتژمێر 12:45 خولەکی نیوەشەو، ئیسرائیل دوو موشەکی لەڕێی گۆلانەوە ئاراستەی باشوری دیمەشق کردووە و یەکێک لە موشەکەکانیشی خستووەتەخوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی بەدوای خۆیدا نەهێناوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا