کۆتایی بە هاوسەرۆکایەتی دێت.. یەکێتی بڕیارە چارەنوسسازەکان دەدات

پۆڵەتیک پرێس:
بڕیارە ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببێتەوە و لەو کۆبوونەوەیەدا، تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگ بکرێت، لەوانە دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ بەستنی پلینیۆم.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی (پۆڵەتیک پرێس) لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لەنێو یەکێتی دەستیکەوتووە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی کە وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجامبدرێت، کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بە نیوخۆی یەکێتی تاوتوێدەکرێت لەوانە، “باسکردن لە بەستنی پلینیۆم و یەکلاکردنەوەی هەیکەلی بەڕێوەبردنی یەکێتی کە ئاڕاستەی بەهێز ئەوەیە یەکێتی سکرتێرێک و دوو جێگری هەبێت”.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا پرسی هەڵوەشاندنەوەی سیستمی هاوسەرۆکایەتی لەنێو یەکێتی تاوتوێدەکرێت بۆئەوەی لە قۆناغی داهاتوودا ببرێتە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی و لەوێدا دوا بڕیاری لێبدرێت.

پرسی ژەهرخواردکردنی سێ سەرکردەی یەکێتی (بافڵ جەلال تاڵەبانی، مەلا بەختیار و وەستا حەسەن) تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا