بەوێنە.. هۆتێلێکی تەواو دابڕاو لەجیهان ببینە

پۆڵەتیک پرێس

لەجوانترین سروشت و ئارامییەکی زۆردا هۆتێلێکی سەرسوڕهێنەر و دابڕاو لەجیهان بەناوی شیلدۆنی ماڵەدارینە گۆشەگیرترین هۆتێلی جیهانە، ڕێگە بە میوانەکانی دەدات شەوێک مانەوە بە بڕی 10 هەزار دۆلار چێژ لە دیمەنی سەرسوڕهێنەر وەربگرن.

ماڵەدارینەی شیلدۆن لە پێنچ ژووی نوستن پێکهاتووە و دەکەوێتە لێواری ڕووباری روسی سەهۆڵ لە دینالی ئالاسکا، تەنها لەرێگەی گەشتی ئاسمانەوە دەتوانیت پێی بگەیت، هۆتێلەکە 1829 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، دەکەوێتە ناوچەیەکەوە ورچ، گورگ و ئاسکی کێوی زۆرە.

گەشتیاران دەتوانن لەڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە سەردانی هۆتێلەکە بکەن، لە هۆتێلەکەدا خزمەتگوزاری پێشکەش کردنی خواردن هەیە، هەروەها چەندین چالاکیەکانی وەک خلیسکێنەی سەر سەهۆڵ، شاخەوانی و ماسی گرتن پێشکەش دەکرێن، لە ژوورەکانی هۆتێلەکەوە دیمەنی سروشی سەرسوڕهێنەر دەبینرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا