کۆچبەران لە لایەن پزیشکانی بیلاڕوسەوە چارەسەر وەردەگرن

پۆلەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆچبەران لەسەر سنوری بیلاڕوس – پۆڵەندا، توشی نەخۆشی ئەنفلەوەنزا(کۆکە و پژمین) بوون، بۆ چارەسەر پەنا بۆ پزیشکەکانی بیلاڕوس دەبەن.

ندیگدا ماسیڤتیچ نوێنەری مەفرەزەی سنوری بیلاڕوس وتی، لە نێوان ئەو نەخۆشانەدا، مناڵ هەیە کە زۆر سەرمایان بووە.

ئاماژەی بەوەشدا، زۆرێک لە کۆچبەران سەردانی پزیشکانی بیلاڕوسیان کردووە، کاتێک توشی کۆکەو پژمین بوون، مناڵ و گەنجیش بەهەمان شێوە هەمان نیشانەیان هەیە، بە هۆی سەرماوە توشبوون.

پزیشکانی بیلاروس لە ناوچەکە ئامادەن و یارمەتی هەموویان دەدن، ڕۆژی دوو شەممە 15ی تشرینی یەکەم، کۆچبەران لەبەردەم خاڵی پشکنینی بروزگی جێگیر بوون، کامپیان دانا.

لە ئێستاشدا، حکومەتی پۆڵەندا 10هەزار سەربازی لە هێزی پاسەوانانی سنور داناوە، بۆ ڕێگگری کردن لە چوونە ناو خاکەکەی لە لایەن کۆچبەرانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا