هۆکارەکانی ساردی سەرپەنجەکان لە وەرزی زستاندا

پۆڵەتیک پرێس

بەشێکی زۆری کەسەکان لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و سەرما ڕوبەڕووی چەندین قورسی لە کێشەی تەندروستیا دەبنەوە، دیارترینیان هەستکردن بە سەرمای جەستەیە بەتایبەتی تەزینی سەر پەنجەکان.

بەشێوەیەکی گشتی خانمان زیاتر لە پیاوان هەست بە سەرما دەکەن، هەروەها ئەو کەسانەی توشبووی نەخۆشی شەکرە و غودەی دەرەقین بەراورد بە کەسانی ئاسایی بەهەمان شێوە زیاتر هەست بە سەرما دەکەن.

هۆکارەکانی ساردی سەرپەنجەکان لە وەرزی زستاندا:

-کەمی کێش و خواردنی پێویست هۆکارێکی سەرەکیە، چونکە نەخواردنی ڕێژەی پێویستی خواردن واتە جەستە کالۆری تەواو بەدەست ناهێنێت بۆ رێگریکردن لە سەرما.

-کەمی کانزای ئاسن لە جەستەدا هۆکارێکی سەرەکیە بۆ ئەوەی بەردەوام هەست بە تەزینی سەرپەنجەکان بکەیت، چونکە ئاسن ڕۆڵێکی گرنگی لە بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکان و گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ خانەکانی لەش هەیە.

-هەبوونی کێشەی تەندروستی لە سووڕی خوێندا کاریگەرییەکی زۆری هەیە، چونکە نەڕۆشتنی خوێن بۆ سەرپەنجەکان وادەکات سەرپەنجەکان بتەزن.

Prognoza meteo de marți, 26 ianuarie 2021. Vremea va continua să se răcească

-کەمی خەویش بەهەمان شێوە دەبێتە هۆی تەزینی سەرپەنجەکان.

-ئاو ڕێژەی %60ی کێشی جەستە پێکدەهێنێت، یارمەتی هاوسەنگکردنی پلەی گەرمی جەستە دەدات، کاتێک ڕێژەی ئاو کەم بێت پلەی گەرمی لەشیش هاوسەنگ نابێت و هەست بە سەرما دەکەیت.

-کەمی ڤیتامین بی12 وادەکات لەش توانای بۆ بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکان لەدەست بدات کە یارمەتی گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ بەشەکانی لەش دەدات، ئەمەش وا لە جەستە دەکات بەرگری بۆ سەرما کەم بێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا