نێچیرڤان بارزانی: کوردستان دەستپێشخەری بۆ ئاشتی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ هەر دەستپشخەریەک بۆ بەدەست هێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە وڵاتدا.

ئەمڕۆ سێ شەممە لە زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە ئامادەبوونی د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

لە میانەی کۆڕبەندەکەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە ڕێکەوتی ڕۆژی جیهانی لێبوردەیی و  هاوبەشی کار و کلتوری نەتەوەیی و پێکەوە ژیانە، داوای کرد کە سەقامگیری لە وڵاتدا فراوانتر بکرێت بە هۆی ئەوەی لە قۆناغێکی هەستیاریداین پاراستنی ئاشتی بەرپرسیارێتیەکی هاوبەشە، ئاماژەی بەوەدا چۆن براوە دەبین لە بەدەست هێنانی ئاشتی؟

سەرۆکی هەرێم وتی، لە پێناسەی ئاشتیدا وتی، نەبوونی جەنگ و کوشتار هەروەها نەبوونی توندو تیژی بە واتای ئاشتی دێت، بەڵام، ئاسایش ماناکەی فراوانترە، وەک و پاراستنی ئاسایشی هەموو لایەنەکان.

وتیشی کۆمەڵێک هۆکار دەبنە هەڕەشە بۆسەر وڵات ئەگەر شەڕیش نەبێت، لە ئێستادا عێراق لە قۆناغی زامن کردنی ئاشتیدایە.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا عێراق لە قۆناغی کۆتایی هێنان بەجەنگ دایە، بەهۆی شەڕی داعشەوە هەرچەندە سوپای عێراق و پێشمەرگە ڕووبەڕووی شەڕی داعش بوونەتەوە، بەڵام لە ئێستادا هۆکار هەیە بۆ بەهێز بوونەوەیان.

نێچیرڤان بارزانی وتی، جگە لە ڕوودانی شەر لە وڵاتانیدی لایەنی ناوخۆش دەبنە هۆی دروست بوونی شەڕ.

لە درێژەی وتارەکەیدا سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بەوەدا، جگە لە یەکتر قبوڵ کردن بژاردەیەکی دیکەمان نیە، پێویستە لە وڵاتان جیانەکرێینەوە جێی خۆمان بکەینەوە، بەشداری بکەین لە بڕیاردان، جەنگ و کوشتار هەرچەندە درێژە بکێشێت پێویستە لە کۆتاییدا دانوستان بکرێت، ژیان لە چوارچێوەی یەک دەوڵەت و یەک هەرێمدا لەسەر بنەمای هاوبەش تەنها ڕێگای چارەسەرمانە.

وتیشی، عیراق کاتێک ئارام و سەقامگیر دەبێت و عیراقییەکان کاتێک بە ئاشتی دەتوانن بژین کە ناسنامەیەکى کۆکەرەوەى گشتگیر لەسەر بنەماى هاووڵاتیبوون و مافە دەستوورییەکانی هەموو پێكهاتەكان و بۆ هەموو نەتەوە و ئایینیەکان هەبێت. هەمووان بە دڵخوازى، بە وڵات و جوگرافیایەکەوە ببەستێتەوە و وابەستەیى و ئینتيمایان بـۆ هـەبێت کە پێى دەگوترێت عیراق. بۆ ئەمەش لە عیراق هەموو توانایەکى مرۆیى، ماددی، سروشتى و بنەماى دەستوورییەكان وەک نەخشەڕێگەیەک هەمانە! تەنیا دانایى، ئیرادە و بڕیارى سیاسیمان پێویستە بۆ جێبەجێكردنی ئەم ئامانجە.

پێویستە لە ئێستادا حکومەتی عێراق وەڵامی داواکارییەکانی خەڵک بداتەوە، کە لە خۆپیشاندانی ساڵی 2019 داوایان دەکرد، کە لە ئێستادا هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام دراوەو یەکێک بوو لە داواکارییەکانیان.

سەبارەت بە ئاوارەکانیش وتی، پێویستە بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان ئاسایش و سەقامگیریان پارێزراوبێت.

لە کۆتاییدا وتی، پێویستە بۆ بەرژەوەندی هاوبەش کار بۆ ئاشتی بکەین چونکە لە بەرژوەندی هەموو لایەکدایە، کوردستان دەستپێشخەرە بۆ ئاشتی و ڕوومان لە ئایندەیەکی باشترە بۆ عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا