بێلاڕوس هەڕەشەی توند ئاڕاستەی یەکێتی ئەوروپا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی بێلاڕووس هەڕەشەی توند ئاڕاستەی یەکێتی ئەوروپا دەکات ئەگەر بێت و بەهۆی دۆسییەی کۆچبەرانەوە سزای نوێ بەسەر وڵاتەکەیدا بسەپێنن.

ئەلیکساندەر لۆکاشینۆ سەرۆکی بێلاڕووس رایگەیاند، وڵاتەکەی لایەنێک نیە لە قەیرانی کۆچبەران، ئەوان پێیانوایە کە ئەو گاڵتە دەکات، بەڵام ئەو داکۆکی لە مافی خۆیان دەکەن، هیچ مەجالی گەڕانەوەش نییە.

لۆکاشینۆ ڕۆژێک لەمەو پێش هۆشداریدا بە یەکێتی ئەوروپا، سەبارەت بە سزا نوێیەکان لەسەر وڵاتەکەی، ئاماژەی بەوەدا ئەگەر سزاکان لەسەر وڵاتەکەی فراوان بکرێت، ئەوا بێلاڕوس دەوەستێت لە ناردنی غاز بۆ یەکێتی ئەوروپا.

سنوری بیلاڕوس لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا لە دۆخێکی گرژیدایە، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر لە سنورەکانی بیلاڕوسەوە دەیانەوێت بچنە سنوری پۆڵەنداو لەوێشەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا