ژماردنەوەی دەستی دەنگەكانی بەغدا دەستیپێكرد

پۆڵەتیك پرێس

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق پرۆسەی ژماردنەوەی دەستی دەنگدانی بۆ وێستگەكانی بەغدا دەستپێكرد.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگەكانی 108 وێستگە لە بەغدا دەكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو رێكارە بە بڕیارێكی دەستەی دادوەری بووەو پێویستە ئەو وێستگانە ژماردنەوەی دەستیان بۆ بكرێت.

دوای راگەیاندنی ئەنجامی نافەرمی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، بەشێك لە لایەنە سیاسییەكان سكاڵایان تۆماركردو باسیان لەوەكرد، لە هەندێك پارێزگا ساختەكارییان بەرانبەر كراوە.

دواتر كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بڕیاریدا لە هەریەكە لە بەغداو سەڵاحەدین و زیقارو هەولێر و چەند پارێزگایەكی دیكە ژماردنەوەی دەستی بۆ بەشێك لە وێستگەكان بكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا