پۆڵەتیک پرێس
کشمیش لە بەشێکی زۆری خواردن، شیرین و زەڵاتەکانی ڕۆژانەدا بەکاردەهێنرێت، سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، یارمەتی دابەزینی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات و ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ دەکات.
پسپۆڕێکی تایبەتی بواری خۆراک ڕێنمایی دەدات و دەڵێت: پێویستە کشمیش بۆ سیستمی خۆراکی ڕۆژانە زیاد بکرێت، چونکە دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارە خوێنەکان کەم دەکاتەوە، ڕێژەیەکی زۆر کانزا و ڤیتامینەکانی تێدایە یارمەتی بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکان و گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ جەستە دەدەن.
کشمیش سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو و پێست هەیە و خانەکانی چاو دەپارێزێت، لەگەڵ ئەوەشدا پسپۆڕەکە جەختی لەوە کردووە نابێت زیادەڕوی لە خواردنی کشمیشدا بکرێت، چونکە زیانی لێدەکەوێتەوە و دەبێتە هۆی سکچون، دڵتێکەڵهاتن، هەوکردن و ئاوسانی سک، هەروەها باشترە کشمیش بە کاڵی نەخورێت و زیاتر لە خواردنەکاندا بەکاربهێنرێت.