خواردنەوەیەک یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات

پۆڵەتی پرێس

چا بەگشتی سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە، ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە یارمەتی سووتانی چەوری و دابەزینی پەستانی خوێن دەدات، هەروەها مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.

چەندین جۆری جیاواز چا بە چەندین تامی جیاواز هەیە، چای سەوز ناوبانگێکی زۆری هەیە چونکە ڕۆڵێکی گرنگی لە سووتانی چەوریدا هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش، لەگەڵ ئەوەشدا کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکات، بۆیە ئەو کەسانەی خواستی ئەوەیان هەیە کێشیان داببەزێنن دەتوانن سوود لە خواردنەوەی چای سەوز ببینن بەمەرجێک بە تەندروستی بەکاریبهێنن و زیادەڕەوی تێدا نەکرێت.

تعرف على المزيد من فوائد الشاي الأخضر » مجلتك

بەشێوەیەکی گشتی ئەو خواردنەوانەی دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان سوودێکی تەندروستی زۆریان بۆ جەستە هەیە، چای سەوزیش یەکێکە لەو خواردنەوانەی دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان و کالۆری کەمە دەتوانرێت وەک ژەمێکی سووک لە شەواندا بخورێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا