ئۆپۆ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئۆپۆ مۆبایلی ئەی55 بەتایبەتمەندیەکی زۆر دروست دەکات، چاوەڕوان دەکات فرۆشتنێکی زۆری هەبێت و ڕکابەری مۆبایلە نوێکانی سامسۆنگی پێدەکات.

مۆبایلی ئۆپۆ ئەی55 بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، کێشەکەی 193 گرامە، دووریەکەی(163.6/75.7/8.4) ملیمە، بەشوشەیەک ڕوپۆشکراوە لە ڕوشان دەیپارێزێت، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.51 ئینج و دیقەی پیشاندانی 1600/720 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 550 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆ جی35 و چارەسەرکەری وێنەی پاوەر ڤی ئاڕ جی ئێ8320ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(2+2+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە چوار یان شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە.

مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا