قوباد تاڵەبانی پەیامێك ئاڕاستەی بەرپرسان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە ساڵرۆژی یادی دامەزراندنی شاری سلێمانیدا رایگەیاند، سلێمانی شارێكی زیندووەو دانیشتوانەكەی هەرگیز شەرمیان نەكردووە لە داواكردنی مافەكانیان، هاوكات پەیامێكی ئاڕاستەی بەرپرسە حكومی و حزبیەكانی سلێمانی كرد.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە میانەی بەشداربوونی چالاكییەكانی مەراسیمی ساڵیادی دامەزراندنی سلێمانی بە میدیاكانی راگەیاند، ململانێ سیاسییەكان زیانی لە سلێمانی داوە، دەبێت وا بكەن چیتر سلێمانی باجی ئەو ململانێ سیاسیانە نەدات.

وتیشی، “سلێمانی شارێكە ئێستاو ئایندەكەی جوان دەبێت، پێویستە بیر بكەینەوە لەوەی چۆن خزمەتی سلێمانی و دەوروبەری بكەین”.

ئاماژەی بەوەشكرد، پەیامی بۆ هەمو بەرپرسەكان ئەوەیە كە دەبێت هەموویان بە حكومی و حزبییەوە كاری باش بۆ ئەم شارە بكەن و سبەینێ لە دوێنێ باشتر بێت.

ئەمڕۆ 237 ساڵ بەسەر دامەزراندنی شاری سلێمانیدا تێپەڕی كە لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابانەوە دروستكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا