ئەیسۆس کۆمپیوتەرێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەیسۆس کۆمپیوتەرێکی یاریکردنی نوێ بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دروست دەکات، چاوەڕوان دەکرێت بەهێزترین کۆمپیوتەری یاریکردنی ساڵی 2021 بێت.

کۆمپیوتەری ڕۆگ ستریکس سکار15 کێشەکەی 2.3 کیلۆگرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 15.6 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2560/1440 پێکسڵ، چارەسەرکەری ئەی ئێم دی ڕایزن ناین6000 و چارەسەرکەری وێنەی نڤیدیا جی ئی فۆڕس ئاڕ تی ئێکس3000ی تێدابەکارهاتووە.

ڕامەکەی سێ جۆرە 16 یان 32 یان 64 گێگابایتە، میمۆریەکەشی دوو جۆرە یەک یان دوو تێرابایتە، بەسیستمی ویندۆز10 پڕۆ کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا