ئەمریکا هۆشداری دەداتە چین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمریکا لەبارەی تایوانەوە هۆشداری دایە چین، ئەوەش لەکاتێدایە بڕیارە چەند سەعاتێکی دیکە لوتکەی گریمانەیی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و شی جین بینگ، سەرۆکی چین بەڕێوەبچێت.

لایخۆیەوە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ وانگ یی، هاوتا چینیەکەی باسیان لەو دڵەڕاوکێیە کرد کە بەهۆی فشاری سەربازی و دیبلۆماسی و ئابووری چین دژی خەڵکی تایوان دروستبووە.

بلینکن داوای کرد، چین لەڕێی دانوستانی ئامانجدارەوە ناکۆکییەکانی لەگەڵ تایوان چارەسەر بکات بەجۆرێک کە لە بەرژەوەندی خەڵکی تایوان بێت.

بڕیارە رۆژی دووشەممە جۆ بایدن و شی جین بینگ لەڕێی ڤیدیۆوە کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدەن، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و چینە لەسەر دۆسیەی تایوان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا