پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای هواوی خۆی ئامادە دەکات لە ڕۆژی 17ی مانگی تشرینی دووەم کاتژمێرە نوێیەکەی ڕابگەیەنێت کە تایبەتمەندی زۆر پێشکەوتووی هەیە.
کاتژمێری ۆچ جی تی رەنەر بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، دووریەکەی(46.5/46.5/10.6) ملیمە، کێشەکەی 46 گرامە، بەچوارچێوەیەکی کانزای بەهێز دەورەدراوە هەروەها بە چینێک شوشە ڕۆپۆشکراوە لە ڕوشان دەیپارێزێت.
شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 1.46 ئینج و دیقەی پیشاندانی454/454 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 326 مۆمە، کاتژمێرەکە لە ئامێرە زیرەکەکانی هواوی تەواو جیاوازە توانای کارکردنی لەگەڵ مۆبایلەکانی ئەندرۆیدا هەیە، لەڕێگەی کاتژمێرەکەوە دەتوانرێت تێکڕای لێدانی ترپەی دڵ، نوستن، چالاکی و ڕۆشتنی ڕۆژانە بزانرێت، ڕامەکەی چوار گێگابایتە.