هەڤاڵ ئەبوبەکر پەیامێك بۆ ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەبۆنەی ساڵیادی 237 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی ،هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری پارێزگای سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

 

دەقی پەیامەکە:

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

هاووڵاتیانی جوامێرو خۆشەویستی سلێمانی و کوردستان..

بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ پیرۆزبایی ڕۆژی سلێمانیتان لێدەکەین، ڕۆژی ئەم دەڤەرەی قوڵایی مێژویی و شارستانێتیی بۆ زیاتر لە شەست و پێنج هەزار ساڵ دەگەڕێتەوەو بە هەوڵی مەردانەی بابانییەکان و هاوکارەکانیان و گوندە نازدارەکانی ئەو سات و سەردەمەی سلێمانی؛ ئیبراهیم پاشای بابان دەستی بەبنیاتنانی سلێمانی کردو پایتەختی میرنشینی بابانی لە قەڵاچوالانەوە بۆ سلێمانی گواستەوە.

ئەم شارەیان وەک شارێکی هاوچەرخ لەسەر بنەماکانی پیشەسازیی و بازرگانیی و ڕۆشنبیریی بنیاتناو، بە منەوەرەکانی وەک نالی و سالم و کوردیی زمانی بەم کوردییە شیرینەی پژا، دواتر بنەما شارستانییە نوێکانی وەک پەروەردەو فێرکردن و هونەرەجوانەکان و ئامادەیی و بەشداریی ژنانی بۆ زیادکرا.

لەو ڕۆژەوە سلێمانی وەک دڵێک لێدەدات زیندوێتیی و بەهرەو داهێنان و هێزو ورە لە جیاوازییەکانی خۆی و لە دەرفەتی ئازادییەکان و لە خۆنوێکردنەوەو کرانەوە و چاولەئایندەبوون وەردەگرێت و باڵای کوردستان بەرزتر دەکات.

ئەم شارە؛ لە ئەمڕۆدا پێویستی بە سەقامگیریی ڕاستەقینەو گێڕانەوەی متمانەو یەکترقبوڵکردنی لۆژیکیی و پەرەپێدانی ئابوریی سەوزو تێپەڕاندنی نائومێدییەکان و ڕۆشنکردنەوەی ناڕۆشنییەکانی چارەنوس و ئایندەو خزمەتکردن و بوژانەوەو گەشەپێدانی زۆرتر و دادپەروەریی و پاراستنی ئازادییەکان و خۆخوێندنەوەو  خۆدۆزینەوەو خۆناسینەوەو پشتبەخۆبەستنی زۆرتر هەیە.

ئێستا سلێمانی؛ کەلە بنەڕەتەوە بۆ پایتەخت بنیاتنراوە؛ پایتەختی ڕۆشنبیریی کوردستان و شاری داهێنەری ئەدەبییە لەسەر ئاستی جیهان و ئەندامی پەیمانی نێودەوڵەتیی ئەوروپایە بۆ وزە نوێکان و ژینگەو هاوتای فیدراسیۆنی شارەوانییەکانی ئیتاڵیاو دەیان شاری  پارچەکانی تری کوردستان و دەوڵەتانی ناوچەکەو جیهانەو ئەندامی کارای کۆنگرەی نێودەوڵەتیی تەندروستیی چارەسەرسازییەو لەسەر نەخشەی قوربانیدان و کرانەوەو کشتوکاڵ و شوێنەوارو گەشتوگوزارو پیشەسازیی و بازرگانیی و ژینگەو کولتوری جیهاندایە.

سلێمانیتان لێپیرۆزبێت..

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا