ئاسایشی دهۆك كەناڵێكی راگەیاندنی سەر بە نێچیرڤان بارزانی داخست

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسایشی دهۆك كەناڵێكی راگەیاندنی نزیك لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم دادەخەن و كارمەندەكانی دەنێرنەوە ماڵەوە و هۆكاری داخستنەكەشی ئاشكرا ناكەن.

پێگە و سۆشیال میدیای (گاڤ نیوز) كە بە كەناڵێكی میدیایی نزیك لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دادەنرێت رۆژی شەممە 13_11_2021 هیچ هەواڵێكی بڵاونەكردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان هێزێكی ئاسایشی دهۆك چوونەتە سەر بارەگای كەناڵەكە و كارمەندەكانیان ناردووەتە ماڵەوە و ئۆفیسەكەیان داخستووە.

پێگەكە زۆرتر كاری لەسەر سنوری بادینان كردووە و ڕەخنەی لە كارەكانی حكومەتی خۆجێی پارێزگای دهۆك گرتووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە دهۆكەوە بە پۆڵەتیك پرێس دراون، داخستنی ئەو پێگەیە بۆ ململانێكانی نێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و جێگری سەرۆكی پارتی و مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەت و لە هەمانكاتدا ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دەگەڕێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا