وەستا حەسەن رونكردنەوە لە بارەی ژەهرخواردكردنیەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی گشتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەپێی پشكنینەكان هەمان ئەو ژەهرەی پێدراوە كە بە مەلا بەختیاریش دراوە.

وەستا حەسەن ئەندامی سەركردایەتی و بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی گشتی سلێمانی رایگەیاند، ئەو ژەهرەی پێی دراوە رێژەكەی كەم بوو بەو رادەیە نەبوو كە كاریگەری لەسەر جەستەی هەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی پشكنینەكان دەركەوتووە ماددەی جیوە بووە كە ماددەیەكی ژەهراوییەو هەمان جۆری ژەهرە كە بە مەلا بەختیار دراوە.

وتیشی، “جارێ گومانم لەكەس نییە هەركات گومانم هەبوو ئەوا سكاڵا تۆمار دەكەم و ئێستا بەدوای بەڵگەدا دەگەڕێین من لە دادگا سكاڵا دەكەم و ئەوان بەدواداچوونی بۆ دەكەن”.

لە بارەی نیشانەكانیشەوە وەستا حەسەن باسی لەوەكرد، ماوەیەك هەستی بەوەكردووە كە قژی هەڵوەریووەو توشی لەشداهێزران بووە بۆیە چووە پشكنینی كردووەو دەركەوتووە ژەهرخوارد كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا