مەلا بەختیار گەیشتەوە سلێمانی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، گەیشتەوە سلێمانی لە مەراسیمێکی جەماوەریدا پێشوازی لێدەکرێت، بڕیاریشە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وردەکاری ژەهر خواردکردنەکەی بخاتە ڕوو.

بەپێی زانیارییەكان، مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رۆژی 20-10-2021 هەرێمی كوردستانی جێهێشت و رووی لە ئەڵمانیا كردوو لەو كاتەوە تا ئەمڕۆ لەژێر چارەسەری پزیشكیدابووە.

بەڵام رۆژی 28ی مانگی رابردوو پرسی ژەهرخواردكردنی مەلا بەختیار بۆ راگەیاندنەكان ئاشكرا كرا. كۆتایی مانگی رابردو سەرچاوەیەكی نزیك لە مەلا بەختیار ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بە ژەهرخواردنەكەی مەلا بەختیار بڵاوكردەوەو باسی لەوەكرد، لە دوو نەخۆشخانەی هەرە پێشكەوتووی ئوردن (الخالدیە) و بەرلین (ڤیڤانتێست) پشكنینی ورد و هەرە زانستی بۆ كراوە وتیشی، هەردوو نەخۆشخانەكە سەرەنجامی پشكنینی تایبەتی پۆلیس بۆ ئەم تاوانانە، بە بەڵگەی زانستی سەلمێنراو، دەركەوتووە كە بەڕێز مەلا بەختیار بە ژەهری (جیوە) ژەهرخوارد كراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە گەڕانەوەدا، دوای دوو ەفتە، تەواوی بەڵگەكان دەخاتە بەردەم ڕایگشتی و یەكێتی و حزبە تێكۆشەرەكانی كوردستان ‌و عیراق هەروەها كونسوڵگەریی ‌و سەفارەتەكان. لە بەشێكی دیكەی ئەو رونكردنەوەیەدا باس لەوەكراوە، دوای گەڕانەوەی بۆ كوردستان، سكاڵا لە دادگای كوردستان تۆمار دەكات، تەنانەت سكاڵا دەگەیەنێتە دادگای وڵاتێكی ڕۆژئاواش، هەروەها ڕێكخراوە مرۆییەكانی جیهانیشی لێ ئاگادار دەكاتەوە.

رۆژی پێنجشەممە 4-11-2021، كەسانی نزیك لە مەلا بەختیار باسیان لەوەكرد، مەلا بەختیار بەراپۆرتێك لە لایەن پزیشكەكەیەوە دەردەكەوێت كە چەند ژەهری جیوەی وەرگرتووە و زیانەكان چین. پرسی “ژەهرخواردكردنی” بەرپرسانی یەكێتی دوای رووداوەكانی 8ـی تەممووزی 2021 بووەتە بابەتی رۆژ، بەتایبەت دوای ئەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لاهور جەنگی بورهانی بە “ژەهرخواردكردنی” تۆمەتباركرد و لە میدیاكانەوە وتی، ئەوەی بە بەڵگە لایە و لەئاییندەدا بەڵگەكانیش دەخاتەڕوو.

لە دوو رۆژی رابردوشدا مەلا بەختیار ژەهرخواردكردنی بە “نامەردترین پیلان” ناوبردو وتی ، سزای رەوا چاوەڕێی تاوانبارەكانە”. وتیشی، “لە نامەردترین پیلانی ژەهرپێدان رزگارم بوو، تەنها سەرشۆڕی و سزای رەوا چاوەڕێی تاوانبارەكانە”، ئەوەشی خستووەتەڕوو، “بێگومان واز لە مافی خۆم ناهێنم هەرگیز”. هەروەك باسی لەوەكرد ئەو تاوانەی”بەرامبەری كراوە، تەنها لەبەر ئەوەیە كە هیچ تاوانێكم نەبووە و نییە، لەبەر ئەوەیە گەندەڵ نیم، لەبەر ئەوەیە تەكەتول نیم، لەبەر ئەوەیە نابم بە كۆیلەی پلە و پایە و پارە. مەلا بەختیار باسی لەوە كردووە “ئەگەر بێ هەڵوێست بوومایە، ئێستا منیش خاوەن كۆمپانیا و هەزاران دۆنم ئەرزی حەرام دەبووم”.

چاوەڕێ دەكرێت بە گەڕانەوەی مەلا بەختیار ئۆرگانە باڵاكانی یەكێتی دەست بەكۆبونەوە بكەن و چەندین بڕیاری گرنگ و چارەنوسساز دەربكەن.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا