پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فەریق جەبار یاوەر بەشداری دەکات لە شەشەمین کۆبوونەوەی، لیژنەی باڵای نوسینەوەی پڕۆژەی چاکسازی لە دام و دەزگا سەربازی و ناوخۆ و ئەمنیەکان.
بەیانی ئەمرۆ13ی تشرینی دووەم، فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە بەرەو بەغداد بەڕێکەوت، بەمەبەستی بەشداری کردن لە گەڕێکی تری کۆبوونەوەکانی لیژنەی باڵای نوسینەوەی پڕۆژەی چاکسازی لە دام و دەزگا سەربازی و ناوخۆ و ئەمنیەکان.
ئەمە شەشەمین کۆبوونەوەیە کە لەناوەندی بحر العلوم بۆ دیالۆگ ئەنجام دەدرێت بە بەشداری لیژنەی چاکسازی باڵا فەریق جەبار یاوەر یەکێکە لە ئەندامانای لیژنە ، بە سەرپەرشتی هەردوو وەزیر (شیروان الوائلی و ابراهیم بحر العلوم) و ئەندامیەتی چەندین ئەفسەری باڵای گشت دام دەزگاکانی سوپا و وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە ئەمنیەکان وچەندین شارەزا و مامۆستای زانکۆیی تایبەت بە دیراساتی سەربازی و ئەمنی کارەکانی خۆی جێ بەجێ دەکات .
ئەم لیژنە باڵایە کاردەکات بۆ ئەوەی پێش پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقی تەواوی ڕاپۆرتەکانی پێشکەش بکات و کاریان لەسەر بکرێت کە دەکرێت لە هەندێ دام و دەزگای سەبازی یاخود ئەمنیدا گۆرانکاری ڕیشەیی ئەنجامبدرێت تەنانەت لە ڕووی پێکهاتەوە کە ببیتە سەرچاوەی گۆرانکاری کاری پیشەیی لەم دام و دەزگایانەدا .

