سەڵاحەدین بەهادین: بەهۆی ستەمی حوكمڕانی خۆماڵییەوەیە هاوڵاتیان كۆچ دەكەن

پۆڵەتیك پرێس
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی رایگەیاند، كۆچی هاونیشتمانیان لە رابردو ئێستاشدا سەرئەنجامی ستەمی كۆمەڵایەتی وشكستی حوكمڕانی ٣٠ ساڵ دەسەڵاتی خۆماڵیە.

سەڵاحەددین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو رایگەیاندووە، كۆچی هاونیشتمانیانی ئەوسای ئیجە و ئێستای بیللاڕوس روداوگەلێكی سروشتی نین.

دەشڵێت، “بمانەوێت لەبەرپرسیاریەتی ڕاكەین، بەڵكو سەرئەنجامی ستەمی كۆمەڵایەتی وشكستی حوكمڕانی ٣٠ ساڵ دەسەڵاتی خۆماڵیە، ئەمەنیشانەی بێزاری و یەئسە لەهەموو شتی ئەم نیشتمانە”.

ئەوەش دەخاتەڕوو، پێویستە بۆ رێگە چارە بگەڕێن نەك پاساو تاشین.

ئەو وتانەی ئەمینداری یەكگرتوو دوای ئەوە دێت، لە چەند رۆژی رابردودا بەشێك لە بەرپرسانی پارتی كە لەناو حكومەتدا پۆستیان هەیە، هێرشیانكردە سەر كۆچبەران و باسیان لەوەكرد، دۆخی كوردستان لە زۆربەی وڵاتانی ناوچەكە باشترەو جەندین پاساوی دیکەیان خستەڕوو.

لەئێستادا بە هەزاران كۆچبەری كورد لە سنوری بێلارووس و پۆڵندا گیریان خواردووەو لە دۆخێكی خراپدان، لە ماوەی رابردوشدا چەند منداڵێكی كورد لەو سنورە بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا