داوا لە لوبنان دەکرێت گەشتی کۆچبەران بۆ بیلاڕوس بوەستێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ماگرێتس شیناس ئەمڕۆ هەینی، پێشوازی لە بڕیارەکەی تورکیا دەکات سەبارەت بە، قەدەغە کردنی گەشتی هاوڵاتیانی عێراقی و سوری و یەمەنی بۆ بیلاڕوس.

شیناس وتی، بەم زووانە سەردانی بەیروت دەکەم و فشاریان دەخەمە سەر بۆ ئەوەی ئەوانیش، گەشتی کۆچبەران بۆ بیلاڕوس بوەستێنن.

دانا سپینانت وتەبێژی کۆمسیۆنی ئەوروپا وتی، دوای ئەوەی پێشوازی لە بڕیارەکەی تورکیا کرا، هێڵی ئاسمانی عێراقیش بەڵێنیدا گەشتەکانی بۆ مینسک دەست پێنەکاتەوە، یەکێتی گواستنەوەی نێودەوڵەتیش پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەربڕی.

هاوکات بەیانی ئەمڕۆ کۆمپانیای حکومی هێڵی ئاسمانی بیلاڕوس بیلافیا، ڕایگەیاند، گەشت کردن لە تورکیاوە لە هاوڵاتیانی یەمەن و عێراق و سوریا قەدەغە دەکرێت بۆ بیلاڕوس بەهۆی قەیرانی کۆچبەرانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا