بە ڤیدیۆ..خۆپیشاندان دەستی پێکردەوەو ناوچەی سەوز داخرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی دووبارە خۆپیشاندان لە دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەستی پێکردەوەو دەرگاو دەروازەکانی ناوچەی سەوز داخرا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیا عێراقیەکان بڵاویان کردووەتەوە، خۆپیشاندان بە شێوەیەکی بەرفراوان لە بەغدای پایەتەخت لە لایەن لایەنگرانی شیعەکانەوە دەستی پێکردۆتەوە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، هێزێکی زۆری ئەمنی لە نزیک ناوچەی سەوز بڵاوەی پێکراوە دەروازە سەرەکییەکانی ناوچەکە داخراوەن، تاوەکو ڕووداوی نەخوازراو ڕوو نەدات.

هاوکات ئەندامی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای عێراق عیماد جەمیل ڕایگەیاند، “لە چەند ڕۆژی داهاتوودا و دوای ئەوەی دەستەی دادوەری ئەنجامەکانی پەسەند کرد، ئەنجامی کۆتایی ڕادەگەیەنین و ئەوەندەی نەماوە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا