لەندەن: ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی دەیانەوێت سنور ببەزێنن پەسەند ناکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەریتانیا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی هەوڵ دەدەن بە شێوەیەکی نایاسایی، لە فەڕەنساوە هەوڵ دەدەن بگەن بە بەڕیتانیا قبوڵ ناکرێت، دوای ئەوەی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر تۆمار کراوە کە هەوڵی بەزاندنی سنوریان داوە.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا وتی، بەڕیتانیەکان ئەو خەڵکەیان لە مانچ بینیوە کە چەتەکان هیچ ڕەحمیان پێ ناکەن و سود لە بارودۆخەکەیان وەردەگرن، وتیشی گۆڕانکارییەکان بۆ پلانی یاسای کۆچکردن بەردەوامە و سیستەمەکە چاک دەکەین.

بەپێی ئامارەکان بەڕیتانیا ڕایگەیاند، 21هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە بەریتانیا لەم ساڵدا هەتا ئێستا، کە ژمارەیەکی زۆر زیاترە لە کۆچبەران لە ساڵی 2020دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا